وتیان: مەیمون خوا غەزەبت لێبگرێ، وتی: بمکا بە ئاسک!
غەزەب: تووڕەیی و ڕقهەستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە چاوی کۆمەڵگەوە ئاسک ئاژەڵێکی ناسکی لەسەرخۆی جوانە، هەروەها مەیموون ئاژەڵێکی عەجوولی ناشرینە، لە ڕووخساردا بەیەک بەروارد ناکرێن، واتە: کەسێک یەزدان غەزەبی لێبگرێت، لە مەیموون ناشرینتری ناکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەوە خراپتر و ناشرینتر نەبێت کە هەیە. [1]