ناو: مەحمود
نازناو: مەحمود ئەفەنی
$ژیاننامە$
مەحمود ئەفەنی وێنەکێش و وێنەگر باوکی #ڕەفیقی وێنەگر# و شەهید #محەمەد قودسی# بوو.
یەکێکە لە بناغە دانەرانی هونەری فۆتۆگرافی لە سلێمانی بە فۆتۆگرافەرە پێشەنگ و دێرینەکانی شاری سلێمانی دادەنرێ، ئەو دوای جەنگی یەکەمی گێتی، بە خۆی و کامێراکەیەوە لە شاری قودسەوە بۆ شاری سلێمانی گەڕایەوە. مەحمود ئەفەنی لە کاتی جەنگی یەکەمی جیھانی ئەفسەری عوسمانی بووە و لەلایەن سوپای ئینگلیزەوە بە دیل گیراوە و لە شاری قودس زیندانی بووە، لە زیندان بەشداری خولی فۆتۆگرافەری کردووە و سەرکەوتوو بووە و کامێرەیەکی بە دیاری دراوەتێ.
دوای ئازادبوونی بە خۆی و کامێرەکەیەوە گەڕاوەتەوە سلێمانی، ئیدی کاری فۆتۆگرافەری کردووەتە خولیا و سەرچاوەی بژێویی ژیانی بەهۆی ئەوەی #محەمەد قودسی# کوڕی لەگەڵ سێ ئەفسەری دیکەدا بەشداری #کۆماری کوردستان# لە #مەهاباد# دەکەن و دوای ڕووخانی کۆمار دەگەڕێنەوە ئێراق، لە #19-06-1947# لەلایەن ڕژێمی پاشایەتییەوە لەسێدارە دەدرێن و دواتریش خانەوادەکەی نەفی دەکرێن بۆ شارەکانی #هەولێر# و #کۆیە# و #ڕەواندز# ، ئیدی #ڕەفیقی وێنەگر# برای شەهید #محەمەد قودسی# دەرفەتی خوێندنی لەدەست دەچێ و خۆی بۆ کاری فۆتۆگرافەری تەرخان دەکات و جێگای باوکیشی دەگرێتەوە لە کاری وێنەگری دا.[1]