بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 05ی ساڵی 2024دا، لایەنی کەم 13 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە 92٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئاماری کوژرانی کۆڵبەران بەراورد بە مانگی 04ی هەمان ساڵ 100٪ زیاتر بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 8 کۆڵبەر کوژراون و 5 کۆڵبەریش بریندار کراون. لەو ماوەیەدا لایەنی کەم یەک منداڵی کۆڵبەری تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی #سەردەشت# بە ناوی ئاریان مامەندی بە تەقەی چەکی ساچمەیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، یەکێک لە چاوەکانی لەدەستداوە.
هێمن ئەحمەدی، واحید قادر پوور و عەتا ڕۆستەم پوور هەر سێ خەڵکی شاری #سەقز#، جەلال سوهرابی، محەمەد قادری و موعین تۆفیق پوور هەر سێ خەڵکی شاری #بانە# لەگەڵ سالار ئەحمەدی و سینا ڕەسوڵ زادە هەر دوو خەڵکی شاری سەردەشت، ئەو هەشت کۆڵبەر و کاسبکارە بوون کە لە مانگی 05 بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون. لە ماوەی مانگی 04، 4 کۆڵبەر کوژرابوون کە بەراورد بەو ئامارە ژمارەی کۆڵبەرانی کوژرا و لە ماوەی مانگی 05 100٪ هەڵکشاوە.
زیاترین کۆڵبەرانی قوربانی بە 10 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای #سنە# تۆمارکراون.
=KTML_Bold=هۆکاری کوژران یان برینداربوون:=KTML_End=
=KTML_Bold=تەقەی ڕاستەوخۆ:=KTML_End=12 حاڵەت بریتی لە (8 کوژرا و 4 بریندار) واتا 92٪ کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=لێدان:=KTML_End= 1 حاڵەت بریتی لە (1 بریندار) واتا 8٪ کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان=KTML_End=:
=KTML_Bold=پارێزگای #کرماشان#:=KTML_End= 1 حاڵەت بریتی لە (1 بریندار )
=KTML_Bold=پارێزگای #سنە#:=KTML_End= 10 حاڵەت بریتی لە (7 کوژرا و و 3 بریندار )
=KTML_Bold=پارێزگای #ورمێ#:=KTML_End= 2 حاڵەت بریتی لە (1 کوژرا و و 1 بریندار)
[1]