بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی 04ی ساڵی 2024دا، لایەنی کەم 37 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار کراون کە 92٪ لە سەرجەم ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوونەتە قوربانی. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی 03، 54 حاڵەت واتا 59٪ کەمی کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، 4 کۆڵبەر کوژراون و 33 کۆڵبەریش بریندار کراون. لەو ماوەیەدا لایەنی کەم سێ منداڵی کۆڵبەر بە ناوەکانی پارسا حسێنی و سەهەند هەردووکیان تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی #پاوە# و ماهان موڕادی تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی #جوانڕۆ# بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
مێهرداد عەبدوڵڵا زادە خەڵکی #سەردەشت#، ئومێد سەیدی خەڵکی #سنە#، سەیوان دەست ئەفکەن خەڵکی #مەریوان# و شوانە ئەحمەد پوور خەڵکی #بانە# ئەو چوار کۆڵبەرە بوون کە لە مانگی 04 بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەر، دڵ و سینگیان پێکرا و گیانیان لەدەستدا.
زیاترین کۆڵبەرانی قوربانی بە 20 حاڵەتەوە لە سنوورەکانی پارێزگای #سنە# تۆمارکراون.
=KTML_Bold=هۆکاری کوژران یان برینداربوون:=KTML_End=
تەقەی ڕاستەوخۆ: 34 حاڵەت بریتی لە (4 کوژرا و و 30 بریندار) واتا 92٪ کۆی حاڵەتەکان.
بەربوونەوە لە شاخەکان: 3 حاڵەت بریتی لە (3 بریندار) واتا 8٪ کۆی حاڵەتەکان.
=KTML_Bold=جیاکردنەوەی قوربانییان بەپێی پارێزگاکان:=KTML_End=
پارێزگای #کرماشان#: 16 حاڵەت بریتی لە (16 بریندار)
پارێزگای سنە: 20 حاڵەت بریتی لە (3 کوژرا و و 17 بریندار)
پارێزگای #ورمێ#: 1 حاڵەت بریتی لە (1 کوژراو) [1]