بووە تاران
لە باشووری کوردستان دەوترێت: #بووە بەغدا# یان #بووە شەقامی ڕەشید#، #تاران# پایتەختی وڵاتی ئێرانە و شارێکی جەنجاڵ و قەرەباڵغی وڵاتەکەیە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر دانیشتووانی تێدایە و وەزارەتەکانی حکومەت و کارگەی پیشەسازی و پیشەگەری زۆری تێدایە، بۆ قەرەباڵغی شەقام و شوێنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوترێت: بووە تاران.[1]