بووە بەغدا
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەوترێت: #بووە تاران# یان #بووە شەقامی ڕەشید#، #بەغدا# پایتەختی وڵاتی ئێراقە و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە حەوت بۆ هەشت ملیۆن کەس و وەزارەتەکانی حکومەت و کارگەی پیشەسازی و بازاڕی جۆراوجۆری تێدایە، ئەو قەرەباڵغییەی بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر شوێنێک قەرەباڵغ بێت لە باشووری کوردستان دەوترێت: بووە بەغدا.[1]