هەتا ماڵ ڕاوەستابێت، مزگەوت حەرامە.
مزگەوت: پەستگای موسوڵمانان. حەرام: ناڕەوا. لە کوردەواردا نەریت وایە، هەر کەس بیەوێت هاوکاریی و دەستگیرۆیی پێشکەش بە کەسانی دەستکوورت بکات، دەبێت لە کەسە نزیکەکانییەوە دەستپێبکات، مەبەست لەوەیە پڕکردنەوەی پێویستی ژیان هەتا بۆ کەسوکار و خزم وەستابێت، بۆ بێگانە درووست نییە. [1]