هەرچی زۆر بەرز ببێتەوە، لەناکاو پیا ئەتڕێ.
ئەو کەسانەی لە پڕێک دەبنە کوڕێک، لەناکاو گۆڕانێکی گەوەرە لە ژیانیاندا ڕوو دەدات، کە بەو شێوەیە چاوەڕوانییان نەکردووە، بەخێرایی لەخۆیان بایی دەبن، لەبەر ئەوەی گۆڕانکارییەکەی ژیانیان هیچ بنەمایەکی نییە، زوو تێکدەشکێن. مەبەست لەوەیە لووتبەرزی و خۆبەزلزانی بەرانبەر بە خەڵک، کەوتن و ڕسووایی لە دوایە. [1]