هەتیو ئەگریا ئەیوت: بەشەکەم کەمە، سەگ پڕی پیاکرد ئەویشی فڕاند.
هەتیو: بە کەسێک دەوترێت کە باوکی لە ژیاندا لەدەست دابێت. لە کۆمەڵگەی کوردەواردا بەردەوام کەسی بێ باوک دەستگیرۆیی دەکرێت و هاوکاریی پێشکەش دەکرێت، هەندێک لەم کەسایەتییانە بەهۆی نەزانیانەوە کەڵک لەو دۆخە نابینن کە تێدان و ئەوەش لەدەست دەدەن کە هەیانە، بە کەسێک دەوترێت کە کەم دەست بێت، شتێکی کەمی هەبێت، لە دۆخێکی تایبەتیدا ئەوەشی لەدەست دەرچێت و مایەپووچ بێت. [1]