هەتیومچە سوار ئەبێ
مێزەرەکەی لار ئەبێ
نەیترسێنی هار ئەبێ
هەتیومچە: بۆ کەسی ناوەجاخ بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مێزەر: بە سەروپێچێکی سپی دەوترێت کە لەسەر ببەسترێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، مەبەست لە ناکەس و ناوەجاخە، گەر لە هەندێک دۆخی تایبەتیدا، ڕاینەگریت و نەیتەزێنی، لەخۆی بایی دەبێت و زیان دەگەیەنێت. [1]