هەر بازیی بازیی، بەڕیشی پا بازیی.
بازی: یاریی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، پا بازیی: عاشقبازیی لە ڕێگەی (پێ)وە (فەرهەنگی شێخانی)، هەندێک کەس لە ژیاندا بۆ مەرامی تایبەتیی خۆی، بەناوی خۆشەویستییەوە لە کەسێکی تر دەچێتەپێش و دەیخەڵەتێنێت، بە یەکێک دەوترێت کە پێچ و قۆرت لێبدات و بیەوێت فڕوفێڵت لێبکات. [1]