مردن وەک کەری بەقارانە هەر ڕۆژەی لەبەر دەرکەی مارەکییه
لە #هەولێر# و #کۆیە# بۆ گوزارشت کردن لەوەی مەرگ بە نۆرەیە و هەر ڕۆژەی یەخەی یەکێکمان دەگرێت، نموونەی دێوەرە و کەری بەقاڵان دەهێننەوە، کاتی خۆی لە گوندەکانی کوردستان بە قاڵەکان کەروباریان دەخست لەبەر دەرگای ماڵان و بانگیان دەکرد هۆی تەماتە هۆی کرۆسک هۆی ترێ و...تاد، هەر جارەی دەچوونە بەر دەگای ماڵێک ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ نۆرە و سرەی مەرگ و مردن وتویانە: مردن وەکوو کەری بەقارانە هەر ڕۆژەی لەبەر دەرکەی مارەکییە.[1]