گوی ناکات تا برسی نەبێت
وتراویشە: #گوی خۆی قاوەڵتییە#، هاوشێوەی مانای ئەو ئیدیۆمەش دەوترێت: #ڕکی لە دانی خۆی دەبتەوە#، کەسێک زۆر ڕەزیل بێت و لەبەر قرچۆکییەکەی بە دڵی خۆی لە ماڵی خۆی نەخوات و خۆی بگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەتەوسەوە پێی دەوترێت: گوی ناکات تا برسی نەبێت. [1]