حەوتەمین تازەکردنەوەی/بەڕۆژکردنی
(وەرگێڕی: کوردی- هۆرامی بۆ کوردی-سۆرانی، بەپێچەوانەشەوە، کوردی-سۆرانی بۆ کوردی- هۆرامی)
https://lingojam.com/embed/k-Horami-k-Sorani-Translator
=KTML_Link_External_Begin=https://lingojam.com/embed/k-Horami-k-Sorani-Translator=KTML_Link_External_Between=وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-سۆرانی =KTML_Link_External_End=
ئەمڕۆ (#21-04-2024# ) بە بەشداری (ئەهوەن هۆرامی بەڵخەی) هەزار واژەی دیکە بۆ وشەدانی (وەرگێڕی کوردی-هۆرامی و کوردی-سۆرانی) زیاد کران.
تاکو ئەم ساتە، هەژماری واژە وەرگێڕدراوەکانی هۆرامی بۆ سۆرانی و سۆرانی بۆ هۆرامی لەنێو وشەدانی وەرگێڕەکە گەیشتوە بە بیست و سێ هەزار زیاتر.
بە هیمەتی دڵسۆزان ڕۆژبەڕۆژ ئەم وەرگێڕە شان بە شانی پڕۆژە دیجیتاڵییەکانی دیکە ئاسانکاری و خزمەتگوزاری بە خوێندکارانی کوردی-زمانەکان (لوڕەکان تاکو لەکەکان و کەلهوڕەکان و هۆرامەکان و سۆرانەکان و کورمانجەکان و زازاکان) پێشکەش دەکات؛ پەرەپێدانی ئەم وەرگێڕە یان هەر پڕۆژەیەکی دیکەی دیجیتاڵیزە کردنی زمانە کوردییەکان بەتاییبەت هۆرامی و کەلهوڕی و لەکی و لوڕی و دیالێکتەکانیان ئەرکی گشت کەسێکی دەبێت، کە خۆی لە بەرانبەری کۆمەڵ و زمانی خۆی بەرپرس بزانێت.
هەروەها ئێمە (چالاکانی وەرگێڕە کوردییەکان) هیواخواز هەین، کە نووسەرانی فەرهەنگە کوردییە چاپکراوەکان و بڵاوکراوەکان، وەک دڵسۆزییەک بەشداری چالاکانە بکەن و بە ناردنی داتای فەرهەنگەیان بە فۆرماتی وۆرد و ئێکسڵ ئەم پڕۆژانە تەسەلتەر بکەن.
بەکاربەرانی بەڕێز، بۆ بەکاربردنی وەرگێڕەکە لەسەر ئەو لینکەی لای خوارەوە کلیک بکەن. ئەگەر لە خانەی لای چەپ بە کوردی-هۆرامی بنووسن، لە خانەی لای ڕاست، هاوواتای واژەکە یان دەستەوامەکە بە کوردی-سۆرانی دەردەکەوێت، بەپێچەوانەشەوە هەر ئاوا، ئەگەر لە خانەی لای ڕاست بە کوردی-سۆرانی بنووسن، لە خانەی لای چەپ هاوواتای ۋاژەکە یان دەسەواژەکە بە کوردی-هۆرامی دەردەکەوێت.
ئەرک نەبێت، ئەگەر هەڵە و ناجۆری پێشچاوی ئێوە کەوتن، وەک هاریکاری و پشتیوانی پڕۆژەکە، هەڵەکان دەسنیشان بکەن و بنووسنەوە و بۆ ئێمەیان بنێرن.
وەک پشتیوانی لە پڕۆژەی وەرگێڕی (هۆرامی - سۆرانی ، سورانی - هۆرامی) لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو لینکە بۆ یاران و هاوەڵان و خوێشانی خۆتان بنێرن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=