خۆشناوی کەر ماکەر
لە ناوچەکانی خۆشناوەتیدا #دۆڵی مەلەکان# و#بالیسان# و #سماقوڵی# و #هیران# و #نازەنین#دا لە کۆندا لە ئاژەڵی گوێدرێژدا زۆر کەم یان دەگمەن واڕێکەوتووە ماکەریان ڕاگرتبێت، تەنیا نێرەکەریان بەخێوکردووە، ئینجا ئەگەر ماکەری بەخێوبکردایە ئەوا بەچاوێکی سووکەوە سەیرکراوە و وەکوو جنێو پێیان وتووە: خۆشناوی کەر ماکەر.[1]