دیانی بۆن دڕن
لەبەر ئەوەی دیانەکان لە کوردستان شتی مردارەوەبووشیان خواردووە و بیروبۆچوون وابوو دوای سەرجێی خۆشیان نەشۆن و کاری ترشاندن و شەڕابیشان دەکرد، هەموو ئەمانە وایکردبوو دیانەکان بۆنیان جیاواز بێت، دڕن: بۆنی سپێڕمی نێری و تەگەی لە کاتی مانگی حوزەیران و تەمموز و ئابدا کە بزن بەتەگەن پێی دەوترێت: دڕن، لەبەر خۆنەشوشتنی دیانانیش دوای سەرجێی بۆیە موسڵمانەکان ئەو ئیدیۆمەیان بەسەر دیانەکان ساغ کردووەتەوە دەڵێن: دیانی بۆن دڕن.[1]