هەر دوو تای برنجە.
تا: مەبەست لە تای تەرازووە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، تەرازوو دوو تایە، بۆ کێشان و هاوتاکردنی دانەوێڵە یان میوە بەرانبەر بە سەنگێک فرۆشیارەکان بەکاری دێنن، کەسێک بە تەوسەوە دوو کەسێکی خراپ بەیەک بەراورد بکات، پێی دەوترێت: دوو تای برنجێکە، واتە: وەک یەکن، جیاوازیان نییە. [1]