ناونیشانی بابەت: چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ ئەو خانمانەی خوازیارن دووگیان ببن
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکەم: پێویستە خانمەکە زانیاری تەواوی هەبێت لەسەر چۆنییەتی پڕۆسەی دووگیانبوون و کاتی دابەزینی هێلکە و ئەو ڕۆژانەی چانسی دووگیانبوون زیاترە.
دووەم: سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بکە و بەپێی پێویستی پشکنینی خوێن و پشکنینی تر ئەنجام بدە بۆ ئەوەی باری تەندرووستیت باشترین بێت بەر لەوەی دووگیان بیت، چونکە لەوانەیە هەندێک حاڵەت هۆکار بێت بۆ دواکەوتنی دووگیانبوون یان لەوانەیە چارەسەری هەندێکیان لە کاتی دووگیانی ئاسان نەبێت بەهۆی ئەوەی کە ناتوانین هەموو دەرمانێک بەکاربهێنین بەتایبەت لە سەرەتای دووگیانی.
سێیەم: دووربکەوە لە جگەرەکێشان.
چوارەم: کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.
پێنجەم: خواردنی تەندرووست و بەسوود بخۆ.
شەشەم: بەبێ ڕێنمایی پزیشک هیچ دەرمانێک بەکارمەهێنە بە مەبەستی زیادکردنی چانسی دووگیانبوون.
حەوتەم: وەرگرتنی فۆلیک ئەسید. [1]