هەر کەس گای دۆڵێک ئەڕانێ.
ئەڕانێ: لێدەخوڕێت (فەرهەنگی شێخانی)، دۆڵ: شیو نێوانی دوو گرد یان دوو چیا، لە کوردەواردا بۆ لەوەڕاندن، هەر گوندوە و گای خۆی دەباتە دۆڵێک، مەبەست لە شار و وڵاتی بێ حاکمە و گەورەیە، کە هەر کەسە و بۆ خۆی لە جێگەیەک کوێخایە و بەڕێوەی دەبات.[1]