لە هاوەڵێکت پرسی بوو:
کابرای دڵبەرد.. کابرای دڵسارد
ئەم هاوینەی چۆن ڕابوارد؟!
***
ئەم هاوینە!!!
لە باخی یادگارتدا.. شەتڵ بووبووم
لە ئاستی نازی پارتدا.. کڵۆڵ بووبووم
بەبێ ئەوەی پێم بزانی.
***
لە شەوی چاوی تۆی بۆ من «بت»
چوار جار خۆم شت
هاتوچۆی دەرگاکەتم کرد
مەیتی دڵی خۆمم پێ بوو - دەخولامەوە
وەک شتێکی هەرگیز نەبوو... پاڕامەوە
لە گۆڕی چوار ساڵی زیندوو
هەتاوەکو توامەوە
بەبێ ئەوەی پێم بزانی.
ئەم هاوینە..
بە دەردێکی کوشندەوە گیرسامەوە
هەموو دڵۆپە فرمێسکێ
پارچەیەک لە دڵمی تیا بوو
هەموو گرمۆڵە هەنسکێ
پارچەیەک لە «سی»می تیا بوو
هەتا وەکو بڕامەوە
بەبێ ئەوەی پێم بزانی
***
بەڵێ ئەی جوان
کابرای دڵبەرد.. کابرای دڵسارد
ئەم هاوینەی.. وا ڕابوارد[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#