ناونیشانی پەرتووک: خۆشەویستی و ژیان
ناوی نووسەر: د. مستەفا مەحمود
ناوی وەرگێڕ: #موزەفەر عەوڵا قەسرێی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕێنوێن# -#ناوەندی تەفسیر#
تۆ تەنیا ئەو کاتە هەست بەو فانیلەیە دەکەی کە لەبەرتدایە، ئەو کاتەی دەیپۆشی و ئەو کاتەی دایدەکەنی، هەرچی کات و ساتە دوورودرێژەکانی نێوان ئەو دوو کاتەیە.. ئەگەرچی فانیلەکە لەسەر جەستەشە، بەڵام هەستی پێناکەی.
ئافرەتیش بەهەمان شێوەیە، لە سەرەتای هاوسەرگیریدا، لە کاتی یەکترناسین و مارەبڕین و مانگی هەنگوینیدا هەستی پێدەکەی.. لە کاتێکدا کە خەریکە لەدەستی دەدەی هەستی پێدەکەی.
دەمارەکانمان بەشێوەیەکی تایبەت درووستکراون، بە جۆرێک کە هەست بە ساتەکانی گۆڕان دەکەین، بەڵام هەست بەساتی بەردەوامی ناکەین..
تەنیا یەک ڕێگاش هەیە بۆ ئەوەی ئافرەت پارێزگاری لە خۆشەویستی مێردەکەی بکات دەبێت (بگۆڕێت). [1]
لە پەرتووکی خۆشەویستی و ژیان، لاپەڕە 9-12