هەر کەس هەڵئەسا خولەی ئەگا، خولەش بلەی ئەگا.
خولە و بلە دوو ناوی کوورت کراوەن بۆ مەحمود و ئیبراهیم. مەبەست لەوەیە کەسێک لەسەر تاوانێک سزابدرێت، ئەویش دەسەڵاتی سەروو خۆی نەبێت، لەخوار خۆیەوە، کەسێکی لە خۆی داماوتر سزا بدات. شێخ محەمەدی خاڵ دەڵێت: بە کەسێک دەوترێت کە ببێت بە حیزی حیزان گاو. [1]