هەر گاڵتەیە، بووە بە ڕاست.
دەربڕینی ڕاستییەکانی ژیان بەهۆی جۆرێک لە گاڵتەوە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەندێک جار هەستی مرۆڤ دەڕووشێنێت، چونکە هەندێک کەس نایەوێت ڕاستەوخۆ وتنەکانی دەرببڕێت، بەڵکوو بەناوی گاڵتەوە دەری دەبڕێت، مەبەست لەوەیە هەندێک جار بەهۆی گاڵتەوە، قسەی جەرگبڕ دەوترێت، کورد دەڵێت: گاڵتە نیوەی ڕاستییە. [1]