هەموو کەس بە عەیبی خۆی کوێرە.
عەیب: کەموکووڕی و نەنگی، ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا هەڵسوکەوت و ڕەفتار و کرداری هەڵەی خۆیان لا ڕاستە و هیچ بە نەنگی نازانن، وەک مرۆڤی کوێر وان کە هیچ شتێک نابینن، بە کەسێک دەوترێت کە دان بە عەیبی خۆیدا نەنێت، بەهیچ شێوەیەک خۆی پێهەڵە نەبێت. [1]