هەمیشە خەر نەمی مرەد، سەد کفتە بەیەک دینار.
خەر نەمی مرەد: هەمیشە کەر ناتۆپێ، کفتە: خواردنێکی کەلەپووریی کوردییە، لە بڕوێش و قیمە درووست دەکرێت، هەروەها خۆراکێکی گرانبەهایە و بەهەرزان نافرۆشرێت، بەڵام کەسێک میراتی مردووی وەرگرتبێت و پارەی بەلاشی دەست کەوتبێت، بەئاسانی دەیکڕێت، مەبەست لە پیاوی چرووکی دەوڵەمەندە کە دەمرێت، سامانەکەی دەبەخشرێتەوە. [1]