هەوەڵ بەخت و هەوەڵ تەخت.
هەوەڵ: سەرەتا. بەخت: ناوچەوان و بەشی کەسێک لە شتێک. تەخت: دەسەڵاتێکی بێ خوار و خێچی. واتە: کەسێک ڕەفتار و کرداێک ئەنجام بدات، لە سەرەتاوە دیارە کە بەشی لەو ئیشەدا چەندە. مەبەست لەوەیە نیشانەی خۆشیی و ناخۆشیی هەر لەسەرتای کار و کردەوەی کەسێکەوە دەردەکەوێت. [1]