هەوری سەرپەڵە خوڕی، دەوڵەمەند لە داخا ڕیشی خۆی بڕی.
خوڕی: بە ڕۆشتنی شتێک دەوترێت بەخێرایی. ئەو ساڵانەی کە وشکەساڵییە، کەسانی چاوچنۆک دەغڵەکانیان نافرۆشن و دایدەنێن، بۆ ئەو کاتەی گران بێت و قازانجێکی زیاتر بکەن، بەڵام کاتێک پەڵە دەدات و باران دەبارێت، دەغڵ زۆر دەبێت و دەوڵەمەندەکان ئەو قازانجە زۆرە ناکەن، بۆ کەسانی ساماندار و چاوچنۆک بەکاردێت. [1]