هەویری هەڵات. پیشەی وڵات، هەویری فەتیرە، پیشەی فەقیرە.
فەتیرە: هەڵنەهاتوو (فەرهەنگی خاڵ) بۆ هەویرێک بەکاردێت کە بەباشی هەڵنەهاتبێت، فەقیر: هەژار. مەبەست لەوەیە هەویری نانەوای بازاڕ، جوان هەڵدێت و دەگرێت بە نان، کەس گلەیی لێی نییە، بەڵام هەویری ماڵی هەژار هەر بە هەڵنەهاتویی دەکرێت بەنان و زۆر باش دەرناچێت. [1]