هەور چوو بۆ #شارەزوور#، پێ بنێ ناو تەنوور، هەور چوو بۆ ئێران هەڵسە بڕۆ بۆ کاروان.
شارەزوور: ناوچەیەکی مێژوویی و کشتوکاڵی بەپیتە لە باشووری کوردستان، تەنوور: دەستکارێکی کەلەپووریی کوردییە، لە قوڕ درووست دەکرێت و نانی پێدەبرژێت، مەبەست لەوەیە کاتێک باران باریی ئیش و کار ناکرێت و دنیا سارد دەبێت، دەکرێت مرۆڤ بچێتە نزیک تەنوور بۆ ئەوەی گەرمی ببێتەوە، بەڵام کاتێک ڕۆژ خۆش بوو باران نەبوو، وەختی کاسپی و ئیشە. [1]