یەک کەزیلەی نییە و دوو کەزیلەشی ناوێ.
کەزیلە: بە پینەی مەشکە دەوترێت کە بە پەڕۆ و دەرزی دەکرێت (فەرهەنگی ڕێژگە)، لە کۆمەڵگەدا پیاوان ژنان بۆ هاوسەگیریی هەڵدەبژێرن، واتە: پیاو دەستنیشانی دەکات کە کێ ببێت بە هاوسەری، بە لاوێک دەوترێت کە ئافرەتی باشی دەستنەکەوێت خێزانداریی لەگەڵ بکات، هیی خراپیشی نەوێت. [1]