ئەی خاتوون.. بەژن جوانی «سیما-پەری»
وشەی شیعرم.. بەرامبەرت وەک پەری
کە «تافتەی بێباکی»ت دەکاتە بەری
لە خۆشیدا.. نوقم دەبێ و دەگری
«تافتەی بێباکی»ی تۆ ناگۆڕێتەوە
بەوەی «جەلسەی باوەش» دەکاتە بەری
***
بەژن جوانی « سیما-پەری» مناڵکار
خزمتم من.. بەحسابی کەسوکار
بەس درۆیە - چۆن دەڕوانم.. شتێکی
بۆ دڵی من.. دۆستی، کەسی، خوشکێکی
گشت خەمە ناسکەکانمت لەبەردایە
وەک لە نیگام دروست کرابی وایە
***
دڵگیر مەبە.. هانام دەبێتە.. شەرم
بێباکانە دانیشە بەرامبەرم
سڵ مەکە لێم.. بەژن جوان، من سێبەرم
من ڕێبواری ڕێی خەمێکی.. بێ سەرم
«وەی»م نییە و «خۆم» بە دیاری بۆ «خەم» دەبەم. [1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #ببن بە تیشک#