نەسەبی سابت بۆ ڕەسوولەڵڵاﮪ
بۆت بەیان بکەم: ئەووەڵ «عبداللّه»
«عبدالمطّلب» بەرزی بێلەکە
مایەی ئیفتیخار بۆ ئەهلی مەککە
«هاشم» و «عبدالمناف» و «قُصَيّ»
«کِلاب» و «مرّه»، هەم «کعب» و «لُؤَيّ»
«غالب» و «فهر» و «مالک» بزانە
لەمان بەرەوژوور «نضر» و «کنانه»
«خذيمه، مدرک، الياس» و «مضر»
«نزار» و «مَعد، عدنان»ی سەروەر
ڕشتەی والیدەی «آمنه، وهَب»
«عبدالمناف» و «زهره»ی بە ئەدەب
لەوەوژوور «کلاب» لای ئەم باپیرە
یەک ئەگرن ڕشتەی ئەم هەردوو تیرە
ئەم ڕشتە بەرزە بە حوکمی دەلیل
ئەگات بە «قيدار» کوڕی «اسماعيل»
هەموو سەربەرز و مەرد و سەرفەراز
بەوان ئاوا بوو مەککە لە حیجاز
هەڵبژێراوی خودای عالەمن
ساحێب شەرەفی نەسڵی ئادەمن. [1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#