پاش ئەم سەفەرە، خەدیجەی عولیا
ساحێبی جاﮪ و سەروەتی دونیا
لەبەر شۆرەتی شکۆﮪ و شانی
لەبەر ئەمینی و عەقڵ و عیرفانی
ڕێکەوت لەگەڵیا بە قەدر و حورمەت
کردی بە عامیل لەبۆ تیجارەت
غوڵامێکی بوو مەیسەرەی ناوبوو
شکۆﮪ و شەرم و هۆشی تەواو بوو
لەگەڵ حەزرەتا بە قەدر و ئیکڕام
چوون بۆ تیجارەت بۆ دیمەشقی شام
کاتێ گەیشتن بە شاری بوسڕا
نەستووڕای ڕاهیب، مەرتەبەی کوبڕا
حەزرەتی ناسی بە چەن نیشانە
کە پێغەمبەری ئاخر زەمانە
ئەویش مەنعی کرد لە دیمەشقی شام
جا هەر لەو شارا سەییدی ئەنام
موعامەلەی کرد بە شەوق و شادی
هاتۆ بۆ مەککە وادی بە وادی
لەم سەفەرا بوو مەیسەرەی سەروەر
دوو فریشتەی ئەدی پاک و مونەووەر
بە سەر حەزرەتا ئەبوون بە سێبەر
هەتا لە گەرما نەبینێ زەرەر. [1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#