ئەویش ئەحواڵی قافڵەکەی هەموو
بۆ گێڕانەوە بە حەق زوو بە زوو
کاتێ قافڵەکەی هاتەوە بە گرد
ئەهلی قافڵەکەیش وایان بەیان کرد
کە چی هەر دڵیان بێ ئیعتیبار بوو
مەشرەبیان لەسەر جەفا و ئینکار بوو
بورهان و دەلیل بە هەزار ئایەت
قیمەتی نییە بەبێ هیدایەت
ئەمما هیدایەت کە ڕووی کردە دڵ
دڵ ئەکرێتەوە وەکوو پەڕەی گوڵ
دڵ غونچە ڕەنگە و ڕەحمەت نەسیمە
غونچە بۆ نەسیم گەلێ تەسلیمە
خودا نەسیمی با بێت بە ڕەحمەت
بۆ سەفای دڵمان هەتا قیامەت
دڵ بەو نەسیمە ئەگەشێتەوە
چونکا لوتفی تۆ ئەبەخشێتەوە[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#