ساڵی پێنج غەزای «دومة الجندل»
«مصطلق، خندق، قريظه»ی ئەڕزەل
هەر لەم ساڵا بوو نوێژی مانگ گیران
حادیسەی ئیفکی تەزویر و بوهتان
سریەی موحەممەد ئیبنی موسلیمە
بۆ قەومی قەرتا، ئەهلی «مظلمه»
عەقدی زەینەبەی دووهەم بە تەنها
بۆ ئەوبوو ئایەی «زَوَّجْناکَها»
هەر لەم ساڵا بوو کە جووەیریە
بوو بە مەنکووحەی «خيرالبريّه»[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#