لە ساڵی حەوتا غەزاکەی «خَيبَر»
هەم «وادي القُري» بە نەسسی خەبەر
هاتنەوەی جەعفەر لە خاکی حەبەش
«عمرة القَضا»، قەزای ساڵی شەش
سریەی عومەری فارۆقی مەنسوور
بە سەر هوازین، تایفەی مەشهوور
سریەیی سددیق بۆسەر فەزارە
کۆمەڵێ شەڕکەر لە خێر ئاوارە
سریەیی غالیب ساحێب زەوق و وەجد
بۆسەر مەیفەعە لە وڵاتی نەجد
سریەیی بەشیر بۆ بەنی مەڕڕە
بۆ مودافەعەی ئەو ئەهلی شەڕڕە
سریەیی بەشیر «ابن الأنصاري»
بۆ یومن و جەببار فیرقەی فیراری
سریەیی «ابن ابي العوجا»ی مەرد
بۆ بەنیسەلیم مەردانی نەبەرد
عەقدی مەیموونە و عەقدی سەفییە
لەبۆ حەزرەتی «خير البريّة»[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#