لە ساڵی نۆدا شاهی موئتەمەن
قەیسی بن سەعدی هەنارد بۆ یەمەن
ناردی عویەینەی مەرتەبە عولیا
سەر بەنی تەمیم، لە خاکی سوقیا
وەلیدی هەنارد، مەحبووبی خالیق
بۆسەر تایفەی بەنی موستەلیق
«عبداللّه»ی ئیبنی عوسجەی بە قەدر
ڕەوانە فەرموو بۆ سەر بەنی عەمر
سریەیی قوتبە بۆ قەومی خەسعەم
لەپاش غەلەبە هاتەوە بێ غەم
سریەیی «ضحّاک» بۆ بەنی کیلاب
هاتنەوە بە خێر ئەفرادی ئەسحاب
ئینجا سریەی عەلقەمەی بێغەش
بۆسەر کۆمەڵێ لە قەومی حەبەش
سریەیی عەلی بە ئەمری خاتەم
بۆسەر بتەکەی تایفەی حاتەم
سریەیی عەکاشە بۆ خاکی حەباب
جا غەزای «تبوک» بە سوپای ئەسحاب
چونکی ڕۆژەکەی تەنگ و زەیقەت بوو
بە «جيش العُسره» شۆرەتی دەرچوو
هەر بە ماڵی خۆی حەزرەتی عوسمان
سوپاکەی ڕێخست بە ئەمن و ئەمان
جا بە وەحی حەق «نبيّ الرّحمه»
ئیعلانی فەرموو مەرگی ئەسحەمە
هەم بە جەماعەت شاهی زەمانە
لەگەڵ ئەسحابی ساحێب ئەمانە
نوێژی جەنازەی غایبانەی کرد
حوقووقی وەفای بۆ بەجێ هاورد
سددیقی هەنارد لەگەڵ سێسەد کەس
لە مەدینەیی بۆ مەککەی ئەقدەس
عەلیش هاتەوە لە خاکی یەمەن
ئەویشی هەنارد مەولای موئتەمەن
لە ڕۆژی جەژنا بۆ عام جاڕ درا
لەسەر کافران مەنعی حەج کرا[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#