بە ئیعلامی حەق چەن خەبەری دا
هەموو هاتنە جێ بە ئەمری خودا
دەرکەوت بە ڕاستی قسەی غەیبی ئەو
بۆ فەتحی موڵکی قەیسەر و خوسرەو
وەها سوراقە موژدەی پێ درا
وەری گرت تاج و ئەسبابی کەسڕا
ئەخباری فەرموو سەروەری زەمان
بە شەهید بوونی عومەر و عوسمان
هەم بە شەهیدی «ابو الحَسَنَين»
بە سوڵحی حەسەن «بَينَ الفِئَتَين»
هەمووی ناو بردن کوژراوانی بەدر
هاتە دی قسەی شاهی ساحێب قەدر
هەم خەبەری دا بە دایکی ئەنەس
ئەڕوا بۆ غەزای کوففاری ناکەس
لەسەر بەیانی ڕەسوولی مەقبووڵ
ڕۆیشت بۆ فەتحی شاری ئیستانبووڵ
هەر لەو سەفەرا لە وشتر داکەوت
مرد و مەرتەبەی شەهیدی دەس کەوت
ئیعلانی فەرموو مەرگی شای حەبەش
قەتڵی فەیرووزی ساحێب مەکر و غەش
گەلێ واقیعەی وەهای خستە دەر
هەموو نووسراون لە پەڕەی سیەر[1]
هۆنەر: #مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#
پەرتووکی: #بارانی ڕەحمەت#