سەرلەبەیانی سێشەممە #02-07-2024# لە #سلێمانی# #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ# پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاونیشتمانییان، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ تێڕوانین و سەرنجی خۆی خستەڕوو.
هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دیدی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە و هیواخوازە لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت و بەهیچ بیانووێکی تر دوانەخرێت. [1]