ناونیشانی پەرتووک: حیکمەت لە بەدیهاتنی بوونەوەردا
ناوی نووسەر: ئیمامی غەزالی
ناوی وەرگێڕ: #موزەفەر عەوڵا قەسرێی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
دەزگای پەخش: #ناوەندی تەفسیر#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
=KTML_Bold=دەربارەی پەرتووکەکە:=KTML_End=
یەکێکە لە پەرتووکە ناوازەکانی ئیمامی غەزالی کە سەرەڕای بچوکی قەبارە و سادەیی بابەتەکانی پڕە لە حیکمەت و پەند و نهێنی بوونەوەرانی خودا، پەرتووکێکی ڕەسەنە و شیاوی ئەوەیە لە هەموو پەرتووکخانەیەکدا هەبێت.
لە کاتی خوێندنەوەی ئەم پەرتووکەدا دانەر لەگەڵ خۆیدا دەتباتە گەشتێکی ئیمانیی و ڕامانی قووڵەوە و وردەکاری بوونەوەرانی خودات بۆ ڕووندەکاتەوە.
تیایدا پێشەوا غەزالی باسی لە حیکمەتی بەدیهاتنی خۆر و مانگ و هەسارەکان و زەوی و دەریا و زەریاکان و ئاو و هەوا و ئاگر و مرۆڤ و باڵندە و ئاژەڵ و هەنگ و مێروولە و جاڵجاڵۆکە و کرمی ئاوریشمیی و مێشوولە و ماسیی و ڕووەک کردووە، لەهەر باسێکدا حیکمەت و موعجیزەی خودایی لە بوونەوەردا خسووەتەڕوو.
دوای خوێندنەوەی ئەم پەرتووکە و تەواوبوونی گەشتەکە بۆچوونت بەرانبەر بە بوونەوەرانی خودا دەگۆڕێت و زیاتر گەورەیی خودای بەدیهێنەرت بۆ دەردەکەوێت. [1]