پشیلە حەز لە خواردنی مشک دەکات، قەدیم نێچیری خۆیەتی.
قەدیم: کۆن. پشیلە ئاژەڵێکە نزیک لە مرۆڤ دەژیی، بۆیە خێرا ماڵی دەبێت، لە کۆنەوە ئارەزووی خواردنی مشکی هەیە، لە گوندەکاندا جوتیاران لە ماڵەکانیاندا ڕایدەگرن، بەتایبەتی لە نزیک ئەمباری دانەوێڵەوە، بۆ ئەوەی مشک نەیخوات، مەبەست لەوەی مرۆڤ لە بنەچەوە چۆن پەروەردە بکرێت، بەو شێوەیە تا کۆتایی تەمەنی ڕەفتار و کردار ئەنجام دەدات. [1]