پشیلە وتی: میاو. مشک جەرگی بییە ئاو.
بییە: بووە. پشیلە ئاژەڵێکە بەزۆری لەو جێگانەدا دەژیی کە کشتوکاڵی لێدەکرێت و دەغڵ و دانەوەڵەی هەیە، بەهۆیەوە لەو جێگەیەدا مشک زۆرە، مشکیش ئارەزووی خواردنی دانەوێڵە دەکات، لە کۆنەوە پشیلە نەیاری سەختی مشکە و کەی بیگرێت دەیخوات، بۆ کەسایەتییەکی داماو بەکاردێت کە لە ترسی نەڕەی زۆردارەکەی، ڕۆحی دەرچێت و بمرێت. [1]