پەرێزی پاکە.
پەرێز: شوێنی دوورینەوەی دەغڵ (فەرهەنگی خاڵ). لە کوردەواردا جوتیاران کاتێک دەغڵ دەدوورنەوە، گرنگە کە زۆر نەیتەکێنن و دەغڵەکە خراپ نەکەن، واتە: پەرێزیان پاک بێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ڕابردووی خاوێن بێت و هیچ لەکەیەکی نەبێت، ڕووی بێت شانازی پێوە بکات. [1]