پیاوی بێ ژن، ئەسپی بێ هەوسار.
هەوسار: بەو گوریسە دەوترێت کە دەکرێتە ملی وڵاخ، بۆ ئەوەی پێی ببەسترێتەوە. مەبەست لەو پیاوانەیە کە ژیانی خێزانییان پێکنەهێناوە، بە هەموو لایەکدا پەل دەکوتن بۆ ئەوەی بۆشایی ژیانیان پڕ بکەنەوە، چوێنراون بە ئەسپی بێ هەوسار کە بە هەموو لایەکدا بەئازادی ڕادەکات. [1]