پیاوی بێ کلک، بەنەبوو حسابە.
واتە: ئەو کەسایەتییانەی لە ژیانیاندا بێ سامانن یان بێ خزم و کەسن، نەبن باشترە، چونکە لە هەر جێگەیەک ستەمیان بەرامبەر بکرێت، توانای بەرگریان نییە. مەبەست لە کەسێکە کە لە ژیانیدا بەردەوام ستەمی لێبکرێت، لەبەر بێکەسی بە ژیانێکی گولەمەرگی ڕازی بێت کە لەگەڵ مردندا هیچی وا جیاواز نەبێت. [1]