تەونەکەی مەستان، سێ مانگای جستان.
جستان: زستان. تەون: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ چنینی فەرش بەکاردێت، مەستان: ناوی ئافرەتە. لە کوردەواردا ئەو جوتیارانەی مانگا یان هەیە، زۆر پێوەی ماندوو دەبن، بەڵام سێ مانگی زستان بێبەرهەمن، بەڵام ئەو ماڵانەی جۆڵان و بە تەون کاری فەرش چنین دەکەن، بەردەوام داهاتیان هەیە. [1]