جووتە سۆلەکم لە ڕووی هەبوایە، قەت نەئەدڕا.
سۆلک: پێڵاو یان کەوشی سوکەڵە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، قەت: هەرگیز. هەندێک کەس لە کۆمەڵگەدا هەیە، زۆر سووک و بێ کەسایەتییە، ڕەفتار و کرداری دوور لە نەریتی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدەن، هیچیش لایان نەنگی نییە، دەوترێت: لە پێستی ڕوویان پێڵاو درووست بکرێت، پێڵاوەکەش سووکە و کێشی نییە، واتە: بێکەڵکە، بۆ کەسی سووک و بێ ڕوو بەکاردێت کە هەرچی بەرانبەر بکرێت لای ئاساییە.[1]