جۆ لە جۆخێنی خۆت، کا لە کادێنی خۆت.
جۆخین: بەو جێگە دەوترێت کە جووتیار لەسەر کێڵگە تەختی دەکات و خەرمانی ساڵی لەسەر کۆدەکاتەوە، کا: مەبەست لە لاسکی وشکی گەنم و جۆیە، دوای ئەوەی جووتیار کاری جۆخینی تەواو دەبێت، خەرمانی دەباتە ئەمبار و کا دەباتە کادێن، (کادێن مەبەست لەو جێگەیەیە کە کای تێدا هەڵدەگیرێت)، مەبەست لەوەیە مرۆڤ دەبێت دەستهات و بەری ڕەنجی خۆی لای خۆی بێت و لە جێگەی پێوسیتدا هەڵیگرێت. [1]