مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی هونەرمەندی ناسراو وەلید مەعرووف دەکات.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوەش دەقی پرسەنامەکەیە.=KTML_End=
بەڕێز/ #وەلید مەعروف#
بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی ئازیز و دۆست و خزمانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و نیگەرانیتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دووربن. [1]
مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
#06-07-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=