ئەمڕۆ شەممە #06-07-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان#، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ئێراق و سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
هەروەها جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە. [1]